نێت تیڤی بههێزترینو پڕبینه‌رترین كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی خۆشی ئامێزی كوردییه، له‌مانگی شوباتی ساڵی 2013 ده‌ستی به‌په‌خش كردووه‌و له‌سه‌ر مانگه ده‌ستكرده‌كانی یاه سات‌و نایل سات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سیسته‌می دیجیتاڵی ناوخۆ پرۆگرامه‌كانی 24 كاتژمێر په‌خش ده‌كات.
جهماوهریترینو پڕبینه‌رترین پرۆگرامی كوردی كه پرۆگرامی (ئه‌ڤین ژن‌و ژیان)ه له‌سه‌ر نێت تیڤی په‌خش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌كانی (نێتگرام، خۆشتام، شیرین شیرینێ، كۆشكی نێت) له‌گه‌ڵ به‌هێزترین دراما بیانییه دۆبلاژكراوه‌كان له‌كه‌ناڵی نێت تیڤییه‌وه په‌خش ده‌بن.
نێت تیڤی كه‌ناڵێكی ئه‌هلییه‌و خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن:
ئارامۆ
ئه‌ڤین ئاسۆ
دانیال مادلاند
فریكوێنسی نێت تیڤی:
Nilesat
12604 V
27500
په‌یوه‌ندی:
بۆ هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌كه‌ناڵی نێت تیڤی
بۆ ریكلامكردن له‌سه‌ر شاشه‌ی نێت تیڤی
ئه‌ڤین ژن‌و ژیان
پرۆگرامی ژماره یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان، له‌لایه‌ن میدیاكارو پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگ (ئه‌ڤین ئاسۆ)وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پرۆگرامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیره‌و بهناوهڕۆكێكی به‌پێزه‌وه هه‌فته‌ی دووجار له‌رۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه كاتژمێر 6:00ی ئێواره هه‌تا كاتژمێر 8:00 راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌هه‌موو تهمهنو ئاسته جیاوازه‌كانه‌وه بینه‌ری پرۆگرامی ئه‌ڤین ژن‌و ژیان-ن.
نێتگرام
پرۆگرامێكی مه‌گه‌زینی هونه‌رییه، هه‌فتانه سێ‌جار له‌رۆژانی (یه‌كشه‌ممه، سێشهممهو چوارشه‌ممه) له‌لایه‌ن هه‌رسێ پێشكه‌شكاری دیار، (شڤان حه‌كیم، سۆران ئیسماعیل، نیگار قادر)ه‌وه راسته‌وخۆ له‌كاتژمێر 6:00ی ئێواره پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌موو بابه‌ته هونه‌رییه‌كان له‌سه‌ر مێزی نێتگرام كۆده‌بنه‌وه‌و نوێترین هه‌واڵ‌و چالاكی‌و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان له‌م پرۆگرامه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
خۆشتام
هونه‌ری دروستكردنی خواردن تێكه‌ڵ به‌گفتوگۆی خۆشیئامێزی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان ده‌كرێت، هه‌فتانه دووجار (یه‌كشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه) له‌كاتژمێر 7:00ی ئێواره، پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه (حه‌مه شا) میوانداری هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان دهكاتو به‌ده‌م گفتوگۆكردنه‌وه خواردن ئاماده ده‌كه‌ن.
میوانی ئه‌ڤین
پرۆگرامێكی پێشبڕكێی خۆشی ئامێزه، ئه‌ڤین ئاسۆ هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك میوانداری كۆمه‌ڵیك كه‌سایه‌تی دیاروو ناسراو ده‌كات له‌هونه‌رمه‌ندو میدیاكارو كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان، میوانه‌كان ده‌بنه دوو گروپ‌و به‌چه‌ند پرسیار‌و یارییه‌ك كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی براوه بن، ئه‌م پرۆگرامه له‌بۆنه تایبه‌ته‌كاندا پێشكه‌ش دهكرێتو وه‌رزی یه‌كه‌می له‌مانگی ره‌مه‌زانی 2018 پێشكه‌شكرا.
كۆشكی نێت
پرۆگرامێكی ریالیتی كۆمه‌ڵایه‌تییه، پێشكه‌شكاران له‌سه‌ر مێزی پرۆگرامه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته گه‌رمه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگا دهكهنو له‌رێی چه‌ندین راپۆرتی به‌پێزو میوانداریی كه‌سانی پسپۆڕه‌وه ناوه‌ڕۆكێكی به‌هێز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
شیرین شیرینێ
پرۆگرامی دروستكردنی جۆره‌ها شیرینی خۆش‌و سه‌رنجڕاكێش، (چێواز ئاسۆ) پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌رۆژانی سێشه‌ممه جۆرێكی نوێ له‌شیرینی پێشكه‌شی بینه‌رانی دهكاتو شێوازی دروستكرنی روونده‌كاته‌وه، پرۆگرامه‌كه له‌كاتژمێر 7:00ی ئێواره پێشكه‌ش ده‌كرێت.
براند
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه نێت تیڤی جێگای متمانه‌ی خاوه‌نكاره‌كان بووه، هه‌میشه برانده گه‌وره‌كان خوساتیان له‌سه‌ر نێت تیڤی بووه بۆ ریكلامهكانیان، تیمێكی ماركێتینی پرۆفیشناڵ پلانی وردی ریكلامكردن له‌سه‌ر نێتیڤی داده‌ڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خاوه‌نكاره‌كان بگاته زۆرترین كڕیار، هه‌موو ئه‌و براندو كۆمپانیا‌و ناوه‌نده بازرگانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ نێت تیڤی كردووه، فرۆشیان چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادی كردووه.
بۆ ریكلامكردن له‌سه‌ر شاشه‌ی نێت تیڤی
دراما
به‌هێزترین دراما جیهانییه‌كان (ئه‌مه‌ریكی، توركی، كۆری، هیندی، فارسی) به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌و به‌زمانێكی په‌راو بۆ كوردی دۆبلاژ دهكرێنو له‌سه‌ر شاشه‌ی نێت تیڤی په‌خش ده‌كرێن، دراماكانی نێت تیڤی بینه‌ر بهئهڵقهكانهوه گرێدهدهنهوهو واده‌كه‌ن هه‌میشه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بژین.
سۆشیال میدیای نێت تیڤی
بههێزترینو بێ ركابهرترین سۆشیال میدیا له‌سه‌ر ئلستی هه‌موو كه‌ناڵه كوردییه‌كان نێت تیڤی خاوه‌نییه‌تی.
چه‌ناڵی یوتیوبی نێت تیڤی رۆژانه به‌ملیۆنان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، چه‌ناڵه‌كه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن یوتیوبه‌وه ناسێنراوه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی زیوی یوتیوبه، سه‌رجه‌م بهرههمو پرۆگرامه‌كانی نێت تیڤی له‌سه‌ر چه‌ناڵه یوتیوبه‌كه‌ی سات به‌سات بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له‌سه‌ر فه‌یسبووك په‌یجی نێت تیڤی له‌رووی كارلێك له‌گه‌ڵ بینه‌رانی بێ ركابه‌ره، ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار ملیۆن ئینگه‌یجمێنت له‌سه‌ر په‌یجی فه‌یسبووكی نێت تیڤی هه‌بووه.
له‌سه‌ر ئینیستاگرام، ڤیدیۆكانی نێت تیڤی به‌هه‌زاران بینه‌ریان هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كین بۆ هه‌موو ئه‌و په‌یجه به‌ناوبانگانه‌ی له‌ئینیستاگرام بابهتهكان په‌خش ده‌كه‌ن.
ئه‌ڤین ئاسۆ پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگ، له‌سه‌ر ئینیتاگرام یه‌ك ملیۆن فۆڵۆوه‌رزی تێپهڕاندووهو خاوه‌نی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤایبهریشهوه وه‌ك رووخساری میدیایی ناسێنراوه‌و تاكه كه‌سایه‌تی كورد‌و عێراقییه له‌سه‌ر ڤایبه‌ر ستیكه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ڤایبه‌ر كۆمیونیتییه كه له‌لایه‌ن ڤایبه‌ره‌وه به‌ره‌سمی ناسێنراوه.
Copyright © 2018 Developed by TeraTarget